به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،ڕێگاى ئه‌بو نوئاس-شه‌قامى ڕه‌شید له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا كراوه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه"هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانكردووه به‌كردنه‌وه‌ى ڕێگاى ئه‌بو نوئاس-به‌ئاڕاسته‌ى شه‌قامى ڕه‌شید له‌ناوه‌ڕاستى به‌غدا كه‌ماوه‌یه‌كه داخرابوو".
جێ ئاماژه‌پێكردنه ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا،ئه‌مڕۆ ده‌ستیانكرد به‌كردنه‌وه‌ى ناوچه وپردهكان وهۆشداریشیان دا له‌بڵاوبوونه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌حریر.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كهكۆپییهكى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه"هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانكردووه به‌كردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى (خه‌لانى،شه‌قامى ڕه‌شید،گۆڕه‌پانى وه‌سبه،پردى سنه‌ك)"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا به‌رده‌وامه له‌ئه‌ركه‌كانى بۆ پاراستن وپارێزگاریكردن له‌به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى هاوڵاتیان وگشتى وجموجۆڵى هاتوچۆیش له‌به‌غداى پایته‌ختدا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیشیكرده‌وه"فه‌رمانده‌ییه‌كه لهههماههنگى به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخوازدا له‌نێو گۆڕه‌پانى ته‌حریر وهۆشداریشى دا له‌بڵاوبوونه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و گۆڕه‌پانه یان به‌كارهێنانى كهرهسهكانى بواره‌كانى توندوتیژى دژى هێزه ئه‌منییه‌كان چونكه له‌و كاته ڕێوشوێنه یاساییه‌كان دژیان ده‌گیرێته به‌ر به‌پێ بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ ویاسا كارپێكراوه‌كان".