حەلبوسی ومیری وڵاتى كوەیت جه‌ختیان لە كاری هاوبەش بۆ سەقامگیری ناوچەكە و هێوركردنەوەی ناكۆكییەكان كرده‌وه‌

  • 11-02-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع 
     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ومیری وڵاتى كوەیت جه‌ختیان لە كاری هاوبەش بۆ سەقامگیری ناوچەكە و هێوركردنەوەی ناكۆكییەكان كرده‌وه‌.
    نوسینگه‌ى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێشەممە، چاوی كەوت بە شێخ سەباح ئەحمەد جابر سوباح میری كوەیت بە ئامادەبوونی مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەی كوەیتی.
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو" لەمیانی دیدارەكە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانەی هەردوو وڵات كراو جه‌ختیش كرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری لەسەرجەم بوارەكان بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكات، ئاماژه‌یشى به‌وه‌ دا هه‌ردوولا تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی بارودۆخی سەر گۆڕەپانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی كرا لەگەڵ كاری هاوبەش بۆ سەقامگیری ناوچەكە و هێوركردنەوەی ناكۆكییەكان.
    لای خۆیەوە شێخ سەباح لەمیانی دیدارەكە جه‌ختى كردەوە لەسەر پشتیوانی كوەیت بۆ سەقامگیری و گەشەسەندنی عێراق.