بهغدا-اهع
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه پەیامێكی ئاراستەی گەلی عێراق كرد و لەو چوارچێوەیەشدا هەڵوەشاندنەوەی گروپی كڵاوشینەكانی راگەیاند.
سەدر نوسیویەتی "دەبیستین بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەتی كاتی، فشاری حزبی خێڵگەرایی دەبینین، كە ئەوەش بەو واتایە دێت كە بڕوامان پێی نەمێنێت ،ههروهها داوای لە هێزە ئەمنییەكان كرد تێكدەران لە خۆپیشاندەران دوربخاتەوە .