په‌رله‌مانتارێكى شه‌به‌ك:بوونى حه‌شدى شه‌عبى له‌ده‌شتى نه‌ینه‌وا پاراستنى مسۆگه‌ر ده‌كات

  • 11-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    قوسه‌ى عه‌باس ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر پێكهاته‌ى شه‌به‌ك،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،پێكهاته‌ى كه‌میینه‌كان ئه‌و هه‌وڵانه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ له‌باره‌ى ده‌ركردنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا.
    عه‌باس به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى وله‌نێویشیاندا لیواى 30 كه‌له‌سه‌ره‌تاى پرۆسه‌كانى ڕزگاركردن وتاوه‌كو ئێستا له‌ناوچه‌ كه‌میینه‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا جێگیر كراوه‌ به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئه‌و ناوچانه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پێش چه‌ند مانگێك چه‌ند هه‌وڵێك هه‌بوو له‌هه‌ندێ لایه‌ن بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا له‌ڕێگاى ناردنى ڕاپۆرتى نادروست بۆ حكومه‌تى فیدڕاڵى له‌باره‌ى بوونى پێشێلكارى ئه‌منى وسه‌رپێچیكردن".
    وتیشى"دواى ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ نوسینگه‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بڕیارى چۆڵكردنى بازگه‌كانى دا له‌هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌ئه‌نجامى ئه‌و بڕیاره‌ خۆپیشاندانى گه‌وره‌ به‌رپاكرا كه‌له‌میانیدا ڕێگاى نێوده‌وڵه‌تى نێوان موسڵ وهه‌ولێر داخران وه‌كو ده‌ڕبڕینى ناڕه‌زایه‌تى له‌باره‌ى بڕیارى ده‌ركردنى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچانه‌،ئه‌مه‌یش وایكرد حكومه‌تى فیدڕاڵى شاندێكى دانوستانكار ڕه‌وانه‌ بۆ لاى هه‌ماهه‌نگكاره‌كانى خۆپیشاندانه‌كان بكات وڕێككه‌وتن كرا له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ پێگه‌كانى خۆیان".
    عه‌باس ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"سه‌رجه‌م پێكهاته‌ى كه‌میینه‌كان(ئێزیدى وشه‌به‌ك وكریستانه‌كان)له‌ناوچه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا دژى ده‌ركردنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبین له‌ناوچه‌كانیان