سه‌رۆك به‌رهه‌م وباڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا جه‌خت لە پێویستی ڕێزگرتن لە خواستى گەلی عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 10-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆمار له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فه‌ڕەنسا تاوتوێ پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە كرد
    نوسینگه‌ى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"سەرۆک به‌رهه‌م ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە برۆنو ئوبێر، باڵیۆزی فڕەنسا لە عێراق،ولە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات و پەرۆشی هەردولا بۆ بەردەوامبونی هاریکاری هاوبەش کرا، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و فەرەنسا بکات.
    ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا، لە بارەی دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە، ھاوکات دوپاتیش لە پێویستی ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەلی عێراق و بڕیاری سەربەخۆی نیشتمانی و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا کرایەوە.