به‌غدا -اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى داخستنى ژماره‌یه‌ك له‌زانكۆكانى پارێزگاى زیقار كرد له‌لایه‌ن كه‌سانێك به‌ناوى تیمى دژه ده‌وام وده‌ستدرێژى به‌رده‌وامیان به‌سه‌ر خوێندكارانى زانكۆكان،داوایشى له‌هێزه ئه‌منییه‌كان كرد به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیانه‌وه ده‌ستبه‌جێ ئه‌م چه‌تانه ده‌ستگیربكه‌ن وسنوورێك دابنێن بۆ ئه‌م پشێوى وكارى تێكده‌رانه.
كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه"چه‌ته‌كانى به‌ناوى دژه ده‌وام هه‌موو سنووره‌كانیان به‌زاندووه ونابێت به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانیان بێ ده‌نگ بین چونكه هاوشێوه‌ى تیرۆر وداعشه دواى ئه‌وه‌ى پێداگیرى له‌سه‌ر هه‌وڵه خراپه‌كارییه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌نه‌خوێنده‌واركردنى كۆمه‌ڵگا وڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى خوێندن وڕۆشنبیرى،داوایشى له‌كه‌سایه‌تى ڕه‌سه‌نه‌كانى هۆزه‌كان كرد به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ستن به‌هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كان له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م دیارده‌كانى ترس وتۆقاندن وتێكدان وسووتاندن وهێرشكردنه سه‌ر خوێندكارانى كۆلێژ وزانكۆكان".
كه‌عبى نیگه‌رانى خۆیشى ده‌ڕبرى له‌بوونى ئه‌م چه‌ته تێكده‌رانه له‌ناوه‌ڕاستى پارێزگاى زیقار سه‌رچاوه‌ى شارستانییه‌ته‌كان وشارى زانست وئه‌دیبان وشاعیران ورۆشنبیرى ورۆشنبیران وهونه‌رمه‌ندان وپزیشكان،جه‌ختیشى كرده‌وه"ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ڕوویاداوه نابێت به‌بێ سزادانى ده‌سته‌به‌جێى ئه‌نجامده‌رانى تێپه‌ڕێت".