به‌غدا – اه‌ع
محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه جه‌ختى له‌ڕۆڵى چین كرده‌وه له‌چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كان وبه‌جێ گه‌یاندنى هێوه‌ركردنه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه چاوى كه‌وتووه به‌تشانگ تاو باڵیۆزى كۆمارى میللى چین له‌به‌غدا كه‌وتووه وهه‌ردوولا تاوتوێی دۆسییه هاوبه‌شه‌كانیان كردووه".
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه حه‌كیم گوێى له‌دیدى چین گرتووه له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه وجه‌ختى له‌ڕۆڵى گرنگى به‌كین كردۆته‌وه له‌چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان كه‌رووبه‌رووى ناوچه‌كه بۆته‌وه وده‌توانێت فاكته‌رێكى كارا بێت بۆ به‌جێ گه‌یاندنى هێوه‌ركردنه‌وه وچه‌سپاندنى سه‌قامگیرى.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه ستایشى رۆڵى باڵیۆزى چین كردووه له‌پشتیوانى كردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق وچین.
هیوایشى خواست په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و قۆناغى پێشكه‌وتوو بچێت وسیمایه‌كى ستراتیژى هه‌بێت به‌و پێیه‌ى خواسته‌كانى هه‌ردوو گه‌لى دۆست وبه‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ردوولا به‌دى بهێنێت له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌وتن وبه‌ره‌وپێشبردن وگه‌شه‌پێدان.