هێزە کوردیەکان وردەکاری کۆبونەوەکەی لەگەڵ عەلاوی ئاشکرا دەکات

  • 10-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-سۆما سه‌ردار

     
    فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ورده‌كارییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو خسته‌ڕوو
    ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆكى وه‌زیرانى ڕاسپێردراو سازكردووه‌ بۆ زانینى شێوازى حكومه‌تى داهاتوو وپشتیوانى كردنى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"عه‌لاوى له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختى له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌حكومه‌تێكى ته‌كنوكرات پێكده‌هێنێت وكار ده‌كات بۆ دیاریكردنى وه‌زیره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسی".
    حاجى ڕه‌شید وتیشى"محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو دوو مه‌رجى خستۆته‌ڕوو بۆ دیاریكردنى وه‌زیره‌كانى یه‌كه‌میان كه‌سایه‌تییه‌كى ده‌ستپاك بێت ودووه‌میشیان لێهاتوو بێت"،ئاماژه‌یشى دا"فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسیان له‌پرسى پێشكه‌شكردنى كاندید نه‌كردووه‌ ،چونكه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ى عه‌لاوى دایناوه‌ گونجاوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى وه‌زیره‌كان وئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانى به‌بێ هیچ كۆت وبه‌ندێك".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"عه‌لاوى له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وكاركردن له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاشكاویی وشه‌فافیه‌ت كردۆته‌وه‌ وهه‌روه‌ها پرسى خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌كو فاكته‌رێكى سه‌ره‌كى كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ى داناوه‌"،ئاماژه‌یشى دا"فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان پشتیوانى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ده‌ڕبڕیوه‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنى كارى حكومه‌تى داهاتوو".
    حاجى ڕه‌شید ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان داواكارییه‌كانى خۆى خستۆته‌ به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو وجه‌ختى له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ده‌بێت پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌بابه‌تى سیاسى به‌دوور بگرێت وهه‌روه‌ها باسیان له‌پرسى گه‌نمى جووتیاران وشایسته‌كانى هاوڵاتیانى هه‌رێم وخزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان كراوه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو هه‌ڵوێستى ئه‌رێنى بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م داواكارییانه‌".
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ڕاسپارد
    محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو به‌ڵێنى دا به‌پێكهێنانى حكومه‌تێك نوێنه‌رى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكات وپاڵێوراوى پارته‌ سیاسییه‌كان ره‌تبكاته‌وه‌ وهه‌روه‌ها به‌ڵێنیشى دا به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ودابینكردنى هه‌لى كار وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لیژنه‌ ئابوورییه‌كانى گروپه‌ سیاسییه‌كان.