به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌ى كه‌رتى ئۆپراسیۆنى سامه‌را ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئۆپراسیۆنێكى پشكنین و كیۆماڵكردنى له ناوچه‌كانى ئه‌لبو مه‌رعى و عه‌ره‌ب ئه‌لبو حه‌بیب له رۆژهه‌ڵاتى شارى سامه‌را ئه‌نجامدا.
راگه‌یاندنى حه‌شدى شه‌عبى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" هێزێك له لیواى 313 و به هاوبه‌شى هه‌واڵگیرى و فه‌وجى فریاگوزارى ئۆپراسیۆنێكى كیۆماڵكردنى له ناوچه‌كانى ئه‌لبو مه‌رعى و عه‌ره‌ب ئه‌لبو حه‌بیب له رۆژهه‌ڵاتى شارى سامه‌را ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌ى به‌وه كرد " له‌و ئۆپراسیۆنه توانرا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بگیرێت".
جێى ئاماژه‌پێكردنه فه‌رمانده‌ى كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سامه‌را ناو به ناو ئۆپراسیۆنى پێشوه‌خت ئه‌جامده‌دات بۆ راوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.