بەسەرپەرشتی کارمەندانی عێراقیەوە فڕۆکەکانی ئێف 16 تیرۆرستانی داعش دەکەنە ئامانج

ئەمنی
  • 9-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ستافى هونه‌رى عێراقى توانیان فرۆكه‌كانى ئێف16 پڕچه‌ك وئاماده‌ بكه‌ن.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "ستافى هونه‌رى عێراقى له‌رێگاى به‌هره‌مه‌ندى ولێهاتوویی هونه‌رى خۆیان توانییان فرۆكه‌كانى ئێف 16 و159 له‌گه‌ڵ فرۆكه‌كانى سیسنا كرفان وسیخۆى 25 پڕچه‌ك وئاماده‌بكه‌ن".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌ پرۆسه‌ى پڕچه‌ك وئاماده‌كردن به‌توانایی ولێهاتوویی ستافى هونه‌رى عێراقى ده‌رده‌خات له‌ئاماده‌كردنى ئاڵۆزترین چه‌كى جیهان".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو فرۆكه‌ ناوبراوه‌كان دواى پڕچه‌ككردنیان له‌سه‌ر ده‌ستى ستافى عێراقى توانیان گورزى ئاسمانى دژى تیرۆرستانى داعش بوه‌شێنن ،دووپاتیكرده‌وه‌"به‌رێوبردنى فرۆكه‌كان له‌ئێستادا له‌سه‌ر ده‌ستى كارمه‌ندانى خۆجیی به‌رێوه‌ده‌چیت وئامانجه‌كانى تیرۆرستانى داعش بۆردومان ده‌كه‌ن".