زیدان پشتگیری مارسیلۆ دەکات دوپاتیشیکردەوە کە رەخنەکان دڵتەنگی دەکەن

وەرزش
  • 8-02-2020, 00:00
  • +A -A

     چاودێرى-اه‌ع

     
    زیدان پشتگیری مارسیلۆ دەکات و پێشیوایە گاریس بەیل تا کۆتایی گرێبەستەکەى دەمێنێتەوەو بۆ یارییەکەى ئۆساسۆناش ئامادەن.
     
    پێش روبەروبونەوەى یانەى ئۆساسۆنا کە لەخولی ئیسپانیا کە بریارە سبەى کاتژمێر 6 روبەروی یەک ببنەوە، زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد.
     
    زیدان دوپاتیکردەوە کە رەخنەکانی سەر مارسیلۆ دڵتەنگی دەکەن و دڵنیایە لەوەى کە ئەو چی لەتوانادا بێت پێشکەشی یانەکەى دەکات.
     
    پێشیوایە گاریس بەیل تا کۆتایی گرێبەستەکەى کە ساڵی 2022 ە لەیانەى ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوەو تەئکیدیشی کردەوە کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵدا نییە.
     
    ئاماژەى بەوەشدا کە ئەوان پاش کرانە دەرەوەیان لەجامی شا دڵتەنگ بون بەڵام پێویستە بە بەهێزی بگەرێنەوە.
     
    راشیگەیاند یارییەکەى ئۆساسۆنا قورس دەبێت و یاریگاکەشیان کێشەیان بۆ دروست دەکات بەڵام ئەوان بۆروبەروبونەوەکە ئامادەن.