به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌فه‌ڵه‌ستین دەکات و رایده‌گه‌یه‌نێت، چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن یه‌ك وڵاته‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی 30هه‌مین، یه‌كێتی په‌رله‌مانی وڵاتانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، عێراق چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن یه‌ك وڵاته‌وه ره‌تده‌كاته‌وه، هاوڵاتیانی عێراق هاوشانی هاوڵاتیانی فه‌ڵه‌ستین ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق "رێكه‌وتننامه‌ی سه‌ده" ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی رونی گه‌لی عێراقه و بڕوای ته‌واویشیان به‌یه‌كپارچه‌یی و یه‌كڕیزی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه.
28ی كانونی دوه‌می ئەمساڵ، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پلانی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل راگه‌یاند، كه له ژێر ناوی "رێككه‌وتننامه‌ی سه‌ده" بڵاویكرده‌وه.
حه‌لبوسی داواشیكرد، كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجامبدرێت و وتی، "عێراق به‌دۆخێكی دژوار تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به‌رپرسیارێتیه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌بیر ناكات و نه‌نگیش نیه، كه پشتگیری له‌مافی ره‌وای فه‌ڵه‌ستین بكات".
به‌پێی پلانی ئاشتی دۆناڵد تره‌مپ، قودس وه‌ك پایته‌ختی "به‌شنه‌كراو"ی ئیسرائیل قبوڵده‌كرێت، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پلانه‌كه دوایین ده‌رفه‌ته بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.