عەلاوی داواى پاراستنى خۆپیشاندەران ده‌كات

  • 5-02-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا –اه‌ع
     
    محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو داواى له‌حكومه‌تى ئێستاى كاربه‌رێكه‌ر كرد پارێزگارى پێویست بۆ خۆپیشانده‌ران دابین بكات تا ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تێكى پێكده‌هێندرێت خواسته‌كانى سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان به‌دیده‌هێنێت .
    لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌، عەلاوی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نوسویەتی "ئەو روداوە بەئازارانەی ئێستا رودەدەن، بوەتە هۆی ئەوەی داوا لە برایانم بكەم لە حكومەتی كاربەڕێكەر، سەبارەت بە پاراستنی خۆپیشاندەران ئەركی خۆیان بەجێبهێنن ،ئەو هەنگاوەیش تا كاتی پێكهێنانی حكومەتی نویی عێراقە، كە سەرجەم خواست و داواكارییەكانی عێراقییەكان بگەیەنێتە ئەنجام و هێزی خۆی لە گەلەوە بەدەستبهێنێت".
    جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ سه‌رۆك كۆمار ڕۆژى شه‌ممه‌(1/2/2020)محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى ڕاسپارد به‌پێكهێنانى حكومه‌ت.