په‌رله‌مانتارێك هۆشدارى ده‌دات له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى میكانیزمى به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى كاندیدكرنى وه‌زیران

  • 5-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غداد-اه‌ع

     
    ئه‌حمه‌د كینانى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،هۆشدارى ده‌دات له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ى میكانیزمى به‌ئه‌لیكترۆنیكردنى كاندیدكرنى وه‌زیران.
     
    كینانى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێرقى(اه‌ع):" كردنه‌وه‌ى پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى هه‌نگاوێكى راست نیه‌، گرفتى تێدایه‌ له‌باره‌ى میكانیزم و پێوه‌ره‌كانه‌وه‌ "، رونیكرده‌وه‌  " ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆك وه‌یرانى راسپێردراو هه‌مان رێچكه‌ په‌یڕه‌و بكات بۆ پێكهێنانى كابینه‌كه‌ى ئه‌وا به‌خت یاوه‌رى نابێت".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " دوباره‌ بوونه‌وه‌ى كارێكى له‌م شێوه‌یه‌ هه‌نگاوێكى دروست نیه‌ به‌تایبه‌ت حكومه‌تى نوێ پێویستى به‌ متمانه‌ى شه‌قامى عێراقیه‌"، هه‌روه‌ها " ده‌بێت محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى ده‌بێت دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ فشارى لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بۆ دیارى كردنى وه‌زیره‌كان".