به‌غداد-اه‌ع-سۆما سه‌ردار
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، ناوه‌ڕۆكى رێكه‌وتنامه‌كه‌ى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فێدڕاڵى له باره‌ى بودجه‌ى 2020 ئاشكرا ده‌كات.
جوتیار عادل وته‌بێژى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) رایگه‌یاند:" حكومه‌تى هه‌رێم پێش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى رێكه‌وت له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه بۆ حكومه‌تى فیدڕاڵى له به‌رامبه‌ردا حكومه‌تى ناوه‌ند شایسته دارایه‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ندى راده‌ست ده‌كات.
رونیشكرده‌وه ئه‌و رێكه‌وتنه له یاساى بودجه‌ى 2020 دا هاتووه ، و له ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یه سه‌رجه‌م به‌نده‌كانى رێكه‌وتنامه‌كه جێ به‌جێ بكات و رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستى به‌غدا بكات به‌مه‌رجێك حكومه‌تى فیدڕاڵى ئه‌وه‌ى له ره‌شنوسى یاساى بودجه‌دا هاتووه جێ به‌جێی بكات.
جوتیار رونیشیكرده‌وه هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا رێژه‌یه‌كى دیارى كراوه نێه له بودجه‌دا ، بەڵکو کۆمەڵێک پابەندی ھەیە لەپرۆژە یاساکە ڕێککەوتنی لەبارەوە کراوە.
له لاى خۆیه‌وه كاروان عه‌بدولره‌حمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانى كوردستان ،جه‌ختى كرده‌وه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌نده به‌و رێكه‌وتنه‌ى كه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه له باره‌ى پرۆژه یاساى بودجه‌وه ، ئاماژه‌ى به‌وه كرد هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى كۆمپانیاى به‌بازاركردنى نه‌وتى نیشتمانى سۆمۆ ده‌كات.
عه‌بدولره‌حمان وتیشى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێه و ئه‌و بریارانه‌ى كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراوه‌وه ده‌رده‌چێت بۆ ده‌ست پێ كردن به هه‌نارده‌كردنى 250 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه .