حه‌لبوسى و ماكنزى میكانیزمی پاراستنی ئاسایشی بنكەكانی عێراق كە هێزەكانی هاوپەیمانی تیادا جێگیر كراوە تاوتوێى ده‌كه‌ن

  • 4-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غداد-اه‌ع

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، پێشوازی كرد لە ژەنەڕاڵ كینیس ماكنزی فەماندەی ناوەندی سوپای ئەمریكا بە ئامادەبوونی ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق.
    به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" هه‌ردوولا تاوتوێی هاریكاری نێوان عێراق و ئەمریكا كرا لە بوارەكانی ریشەكێش كردنی تیرۆر و لە ناوبردنی پاشماوەكانی داعش و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق بەو جۆرەی سەروەری عێراق دەپارێزێت، هەروەها گفتوگۆ كرا سەبارەت بە میكانیزمی پاراستنی ئاسایشی بنكەكانی عێراق كە هێزەكانی هاوپەیمانی تیادا جێگیر كراوە".