ا ه ع محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا و لەگەڵ فیدیكا موگریبی رێكخەری كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەریتانیان و فەرەنسا و ئەڵمانیا كۆبویەوە و تاوتوێی دۆسیەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەیان كرد. لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێرانی بڵاویكردەوە رێكخەری كاروباری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا و وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا بۆچونی وڵاتەكانیان سەبارەت بە دۆسیە ئەتۆمیەكەی تاران دەخەنە روو. پێشتریش وەزی دەرەوەی ئێران سەردانی مۆسكۆی كردبوو دوای كۆبونەوەشی لەگەڵ سێرگی لافرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندبوو زۆر گرنگە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایبگەیەنێت ئێران تەواو پابەندبووە بە بەڵێنەكانی.