به‌غدا – اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى، دووپاتیكرده‌وه حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌ندێك لهبڕگهكانى بوودجه‌ى گشتى ساڵى 2020 ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كورتهێنانى دارایی.
ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید ئه‌ندامى لیژنه‌كه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه (اه‌ع)ڕایگه‌یاند: له‌ئێستادا محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو ناتوانێت بوودجه په‌سه‌ند بكات وڕهوانهى په‌رله‌مانى بكات تا ئه‌و كاته‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه وهزارییهكهى وبه‌رنامه حكومییهكهى ده‌درێت.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو دواى ده‌نگدانى په‌رله‌مان به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانى حكومه‌تى نوێ وبه‌رنامه‌ى وه‌زارى،حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌لاوى ده‌توانێت تاوتوێ بوودجه بكات وڕهوانهى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى بكات.
ئاماژه‌یشى دا سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو شاره‌زاییه‌كى ته‌واوى هه‌یه له‌سیاسه‌تى دارایی ونهختێنهى وڵات،بۆیه ده‌توانێت سه‌ر له‌نوێ پێداچوونه‌وه‌ى بوودجه بكات كهكورتهێنانێكى دارایی گه‌وره‌ى تێدایه ده‌گاته زیاتر له48ترلیۆن دینار،ڕوونیشیكرده‌وه حكومه‌تى نوێ چاره‌سه‌رى كورتهێنانى دارایی ده‌كات له‌میان پێداچوونه‌وه‌ى هه‌ندێ لهبڕگهكان.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو عه‌لاوى تێبینى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر زۆربه‌ى ڕێكاره دارایی وئابوورییهكان له‌وڵاتدا وده‌توانرێت له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا یان له‌سه‌ر شێوازى قۆناغه‌كان سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات .
شایه‌نى باسه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ڕۆژى شه‌ممه ڕابردوو محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى ڕاسپارد بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراویش به‌ڵێنى دا به‌پێكهێنانى حكومه‌تێك نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكات وپاڵێوراوى پارته‌كانیش ڕه‌تده‌كاته‌وه هه‌روه‌ها به‌ڵێنیشى دا بهبهرهنگاربوونهوهى گه‌نده‌ڵى ودابینكردنى هه‌لى كار وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لیژنه ئابوورییه‌كانى گروپه سیاسییه‌كان.