چاودێرى-اهع
رۆژنامه ئیسپانیهكان ئهمڕۆ ئاشكرایان كرد كه عوسمان دێمبلى فهرنسى یاریزانى بهرشلۆنه راهێنانهكانى یانهكهى بهجێهێشتووه بههۆى پێكانهوه .
یانەى بەرشەلۆنە دوبارە پێکانەوەى عوسمان دیمبلی فەرەنسی راگەیاندەوەو ئاماژەى بەوەدا کە دەچێتەوە قۆناغی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
عوسمان دیمبلی ئەم وەرزە سێ جار توشی پێکان بوەو دواین پێکانیشی دوو مانگ لە یاریکردن دوریخستەوە.
پاش ئەوەى دیمبلی گەیشتە قۆناغی کۆتایی چارەسەری پزیشکی و گەرایەوە مەشق و راهێنانەکانی بەرشەلۆنە، دوبارە توشی پێکان بوەوەو راهێنانەکانی جێهێشت.
پێگەى فەرمی یانەى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەداوە کە دیمبلی توشی نارەحەتی بوە لە ماسولکەکانیدا و دوبارە دەچێتەوە قۆناغی ئامادەکردنی بۆ گەڕانەوە.