عه‌لاوى به‌ بلاسخارت راده‌گه‌ێنێت داواكارى خۆپیشانده‌ران جێ به‌جێ ده‌كه‌ین

  • 3-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غداد-اه‌ع

     
    محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ، به‌ڵێنى دووپاتكرده‌وه‌ به‌ جێ به‌جێ كردنى داواكارى خۆپیشانده‌ران و پێكهێنانى حكومه‌ت له‌ كسانى لێهاتوو تواناى به‌رێوه‌بردنى وڵاتیان هه‌بێت.
                                                                                                                                         
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند :"محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی  پێشوازیكرد لە هینیس جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان لەو وڵاتە و لەمیانی چاوپێكەوتنەكەدا هەردولا دۆخی ئێستا و داهاتوی عێراقیان تاوتوێ كرد.
    لای خۆیەوە عەلاوی، پێداگری خۆی دوپاتكردەوە لەسەر بەجێهێنانی داخوازییەكانی خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی و پێكهێنانی حكومەتێكی بەتوانا بۆ بەڕیوەبردنی وڵات لەم دۆخە هەستیارەدا و فەراهمكردنی دۆخەكە بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەلبژاردنێكی پاك لە ئاستی ویستەكانی تەواوی عێراقییەكاندا بێت.
    لاى خۆیه‌وه‌ جێنین پلاسخارت پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی عەلاوی كرد بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی  و پەیمانیدا نەتەوە یەكگرتوەكان بە تەواوی پشتیوانی لە حكومەتی نوێ ده‌كه‌ن لەپێناو خزمەتكردنی داهاتووی عێراق و داخوازییەكانی رۆڵەكانی.