به‌غداد-اه‌ع
سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح وهاوتا توركیه‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان جه‌خت له گرنگى پاڵپشتى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌نه‌و له سه‌قامگیرى عێراق.
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی (اه‌ع) كه‌وتووه بڵاویکردەوە:" بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شه‌ممه پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشت و لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرایەوە"، ئاماژەکرا، بەگرنگی پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سەقامگیری عێراق و پارێزگاری لە سەروەری و ئاسایشی وڵات، ھەروەھا دووپاتیش لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کرایەوە، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردو گەل بکات.
لای خۆیه‌وه ساڵح سەرەخۆشی لە سەرۆکی تورکیا کرد، بەهۆی زەمین لەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیا کە بەوھۆیەوە ژمارەیەک ھاوڵاتی تورکیا گیانی لە دەستدا، هاوکات هاوخەمی خۆیشی بۆ خانەوادەی قوربانییەکان دەربڕی.