دوو په‌رله‌مانتارى كورد ناوه‌ڕۆكى نامه‌یه‌ك كه‌ئاڕاسته‌ى عه‌لاوى كراوه‌ پێش ڕاسپاردنى ده‌خه‌نه‌ڕوو

  • 2-02-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا – اه‌ع – سۆما سه‌ردار

     
    دوو په‌رله‌مانتارى كورد ناوه‌ڕۆكى نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆكى حكومه‌تى ڕاسپێردراو كراوه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو.
    ئه‌حمه‌دى حاجى ڕه‌شید سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌په‌رله‌مانى عێراق ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆكى حكومه‌تى ڕاسپێرداو وه‌ڵامى نامه‌یه‌كى داوه‌ته‌وه‌ كه‌پێش سێ ڕۆژ له‌ڕاسپاردنى ئاڕاسته‌ى كرابوو له‌باره‌ى پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى وداواكارییه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كوردستان وخه‌رجكردنى شایسته‌كانى داراییه‌كانى جووتیارانى هه‌رێم ودانانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ وه‌كو به‌شێك له‌سیسته‌مى به‌رگرى فیدڕاڵى بێت".
    وتیشى "عه‌لاوى وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى داوه‌ته‌وه‌ وتویه‌تى ئه‌م دۆسییانه‌ كارى له‌پێشینه‌ى ده‌بێت وله‌جێى خۆیه‌تى وله‌بنه‌مایه‌كى شه‌رعى ده‌بێت".
    ئاماژه‌یشى دا 15په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌ جیاجیاكانى كورد گفتوگۆى دانوستانێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى ڕاسپێردراو وپێشكه‌شكردنى پاڵپشتى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ داوانه‌كردنى هیچ پۆستێك وگرنگى جێ به‌جێ كردنى ئه‌و سێ دۆسییه‌ كه‌له‌نامه‌كه‌دا باسى لێوه‌كراوه‌".
    لاى خۆیه‌وه‌ یوسرا ڕه‌جه‌ب سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌داواى هیچ پۆستێك له‌حكومه‌تى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى ناكه‌ن .
    ڕه‌جه‌ب به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی (اه‌ع) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند"چه‌ند ماف وداواكارییه‌كى ڕه‌واى هه‌رێمى كوردستان هه‌ن لاى حكومه‌تى فیدڕاڵى ده‌بێت هه‌مووان پابه‌ندى بن ،ڕوونیشیكرده‌وه‌ عه‌لاوى جێى ڕه‌زامه‌ندى شه‌قامى عێراقی بوو وكۆده‌نگى له‌سه‌ر هه‌بوو وهه‌روه‌ها وێنه‌ى له‌گۆڕه‌پانى ته‌حریر هه‌ڵواسرابوو".
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى ڕاسپارد بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ
    محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆكى حكومه‌تى ڕاسپێردراو به‌ڵێنى دا به‌پێكهێنانى حكومه‌تێك نوێنه‌رایه‌تى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بكات وپاڵێوراوانى پارته‌ سیاسیه‌كان ڕه‌تبكاته‌وه‌ وهه‌روه‌ها به‌ڵێنیشى دا به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ودابینكردنى هه‌لى كار وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لیژنه‌ ئابوورییه‌كانى گروپه‌ سیاسییه‌كان.