به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى فه‌تح ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند هیچ پاڵێوراوێك بۆ كابینه‌ى نوێی وه‌زاری پێشكه‌ش ناكه‌ین.
فازل فه‌تلاوى په‌رله‌مانتارى فه‌تح به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع) رایگه‌یاند :" هاوپهیمانێتیهكهى هیچ پاڵێوراوێك بۆ كابینه‌ى نوێی وه‌زاری پێشكه‌ش ناكات "، ئاماژه‌ى به‌وه كرد ئه‌وه‌ى گرنگه لاى هاوپه‌یمانى فه‌تح پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێز و بێ لایه‌نه توانى ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه‌شێكى له‌بار بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌نجامدانى ههلبَبژاردنى پێش وه‌خته ".
فه‌تلاوى جه‌ختى كرده‌وه " ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له ئیمزا كردنى نوسراوێك ده‌كات له لایه‌ن فه‌تحه‌وه به‌دانانى چه‌ند مه‌رجێك بۆ محمه‌د ته‌وفیق عه‌لاوى پێش راسپاردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت دوره له راستیه‌وه "، رونیكرده‌وه " عه‌لاوى له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه راسپێردراوه دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبوه‌وه و هه‌مووان رێكه‌وتن له سه‌ر عه‌لاوى سه‌رۆك وه‌زیران له لایه‌ن فه‌تح و سائیرونهوه دیارى نه‌كراوه ".
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق محمه‌د ته‌وفیق عه‌لاوى راسپارد بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ.
له لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دا حكومه‌تێك پێكبهێنێت له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌ل و پاڵێوراوى لایه‌نه سیاسیه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه ، هه‌روه‌ها به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دا كه روبه‌رووى گه‌نده‌ڵى ببێته‌وه و هه‌لى كار به‌ده‌ستبهێنێت و لیژنه‌ى ئابورى لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه .