بهغدا-اهع
حیزبی دەعوەى ئیسلامى ،ئهمڕۆ شهممه،دووپاتیكردهوه بەشێک نیین لە سیناریۆی راسپاردنی هیچ بەربژێرێک کە گونجاو نەبێت لەگەڵ ئەو مەرجانەی عێراقییەکان لەسەریان رێککەوتوون
حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە راگەیێنراوەکەدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه (اهع)كهوتووه ئاماژە بەوە دەکات، "حیزبی دەعوەی ئیسلامی بە هەموو عێراقییەکانی رادەگەیەنێت کە هیچ پەیوەندییەکی بە هەڵبژاردنی هیچ کەسایەتییەکەوە نییە کە گونجاو نەبێت لەگەڵ ئەو مەرجانەی عێراقییەکان لەسەریان رێککەوتوون".
لە راگەیێنراوەکەی حیزبی دەعوەدا هاتووە، "ئێمە لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی پرۆسەی بەربژێرکردندا ویستمان بەربژێر بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران کەسێکی سەربەخۆ، بەتوانا و دەستپاک بێت و بتوانێت سەروەریی و یەکێتیی عێراق بپارێزێت و خواستەکانی گەل و خۆپێشاندەرانیش بەدیبهێنێت، جگە لەوەش بتوانێت زەمینەسازی بکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی عێراقییەکان دەنگی خۆیان بدەن بەبێ هیچ کارێکی نایاسایی، بۆ ئەوەی سندووقەکانی دەنگدان ئامرازی گۆڕینی دەستووری بن".
حیزبی دەعوەی ئیسلامی جەخت لەوە دەکاتەوە، "هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەشێک نییە لە سیناریۆی راسپاردنی هیچ بەربژێرێک بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران".