به‌غدا – اه‌ع
سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌باره‌ى ڕاسپاردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌میر كینانى ڕاوێژكارى سه‌رۆك كۆمار به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕاسپاردنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت".
شایه‌نى باسه محمد تۆفیق عەلاوی ئاشکرایکرد، به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران راسپیێردراوە.
محەمەد تۆفیق عەلاوی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە توویتەر،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ـ پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ هاووڵاتییانی عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند"ئەگەر قوربانیدانەکانی ئێوە و ئازایەتیتان نەبووایە، هیچ گۆڕانکارییەک لە وڵات‌دا رووینەدەدا".
دووپاتیشیكرده‌وه "لێتانتێدەگەم کە زۆر بەرگەتانگرت و زۆر ئارامتانگرت. بۆیە باوەڕم پێتان هەیە و داواتان لێدەکەم لە خۆپێشاندان بەردەوام بن، چونکە ئەگەر ئێوەم لەگەڵدا نەبێت، من تەنیا دەبم و ناتوانم هیچ بکەم".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسی لەوە کرد، "کەمێک پێش ئێستا من هاوڵاتییەک بووم، بەڵام ئێستا فەرمانبەرێکم و سپاردەیەکی گەورە هەڵدەگرم. لە داواکارییەکانتان مەکشێنەوە. خۆپێشاندان بکەن، درووشم بڵێنەوە و گردببنەوە. ئەمە وڵاتتانە و مافی خۆتانە. ئەوەی لەسەر منە، ئەوەیە داواکارییەکانتان جێبەجێ بکەم و پێویستە بتانپارێزم، لەبری ئەوەی داتانپڵۆسێنم. دەبێت چەکی وڵات بە رووی ئەوانەدا بەرز بکرێتەوە کە چەک بە رووتاندا بەرز دەکەنەوە. پێداگربن لەسەر لێپێچینەوە لە بکوژەکان".
هەروەها عەلاوی ئاماژەی بەوە کرد، "خێزانی شەهیدان قەرەبوو دەکەینەوە، برینداران چارەسەر دەکەین و کاتی هەڵبژاردن دیاریدەکەین و یاسای حیزبەکان و "ئەمەت لە کوێ بوو" دادەنێین. ئابووری چاکدەکەین و بەرەنگاری گەندەڵی دەبینەوە و هەروەها حکومەتەکەم پێکدەهێنم."
عه‌لاوى ئه‌وه‌ى خستەڕوو، "ئەگەر لایەنەکان هەوڵبدەن بەربژێرەکانیانم بەسەردا بسەپێنن، ئەوا دێم قسە لەگەڵ ئێوەدا دەکەم و واز لەم بەرپرسیارێتییە دەهێنم، هەر وەک چۆن ئێوە لە پێناو وڵات‌دا وازتان لە خوێندنتان هێنا، منیش واز لە بەرپرسیارێتییەکەم دەهێنم و دەبمەوە بە هاووڵاتییەکی ئاسایی".