به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئاشكرایكرد كه ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر هیچ كاندیدێكی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نیه، مه‌رجه‌كانی بۆ كاندیدی ئه‌و پۆسته ئاشكراكرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ده‌بێت كه‌سێكی سهربهخۆو لێهاتو بێت".
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه رایگه‌یاند، چاودێری گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن، هیچ ناڕهزایهتیهكیشیان له‌سه‌ر كاندیدی ئه‌و پۆسته نیه.
ده‌وڵه‌تی یاسا مه‌رجه‌كانیشی بۆ كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراكرد‌و ئه‌وه‌یخسته‌ڕو، "پێویسته كه‌سێكی سهربهخۆو لێهاتو بێت و توانای ئیداره‌دانی دۆخی عێراق هه‌بێت، نابێت لهبڕیارهكانیدا كاریگه‌ری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ره‌وه‌بێت، هاوكات پێویسته كه‌سێكی پاك بێت و كار بكات بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی عێراق، جگه له‌وانه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ خواست و داواكاری مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا و خۆپیشانده‌رانیش یه‌كبگرێته‌وه.