كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع
لە دوایین پەیامیدا مەرجەعییەتی باڵای ئاینى دەڵێ هەڵبژاردنی پێشوەخت چارەسەرە و داوایکردووە کە هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدرێت و دەشڵێ، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دۆخه رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ مه‌ترسی و كێشه‌ی زیاتر.
پەیامی سه‌ید عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئاینى لەلایەن شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئاینی له نه‌جه‌فى پیرۆزه لەکاتی وتاری هەینیدا خوێنرایەوە وئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)بڵاویكرده‌وه ،و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، خوێنی کەسانێکی بێگەرد لە خۆپیشاندانەکاندا چۆڕا و هەزاران هاووڵاتی برینداربوون.
مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئاینى جارێکی دیکە سه‌ركۆنه‌ی به‌كارهێنانی تووندوتیژی دژی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز، كرده‌ی كوشتن و رفاندنی به‌شێكیان کردووە، دەشڵێ "به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانه هه‌نووكه‌ییه‌كان و نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی، ئابووری و ئه‌منی له به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمان و ئاینده‌ی رۆڵه‌كانی نییه".
سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، لە پەیامەکەی مەرجەعییەتی باڵای ئاینییدا هاتووە "ده‌بێ به‌زووترین كات كاربكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ. حكومه‌تێك بێت شایه‌نی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر بێت و بتوانێت دۆخه‌كه هێوربكاته‌وه و شكۆی ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه و هه‌نگاوی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و بێخه‌وش له زووترین كاتدا".
هەر لەبارەی هەڵبژاردنەوە لە پەیامەکەی مه‌رجه‌عیه‌تدا هاتووە "گه‌ڕانه‌وه بۆ سندوقی هه‌ڵبژاردن بۆ دیاریكردنی نوێنه‌رانی گه‌ل، گونجاوترین بژارده‌یه له‌م دۆخه‌ی ئێستادا، سه‌رباری بوونی ناكۆكی و دابه‌شكاریی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و جیاوازی بۆچوونه‌كانیان له قۆناخی داهاتوودا و ناكۆكبوونیان له جێبه‌جێكردنی چاكسازییه گرنگه‌كان كه خواستی زۆربه‌ی هاووڵاتییانه".
مەرجەعی باڵای ئاینى لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێ "به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دۆخه رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ مه‌ترسی و كێشه‌ی زیاتر. ده‌بێ هه‌نگاوی خێرا بنرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل قسه‌ی خۆی بكات و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو هه‌ڵقوڵاوی ناخی راسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ر بێت و هه‌موو تواناكانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ چاكسازییه‌كان و بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كان كه داهاتووی وڵات دیاریده‌كات. به‌تایبه‌تیش ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسی و یه‌كێتیی خاك و گه‌له‌كه‌ی".