چاودێرى-اه‌ع
رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران وه‌ڵامی سه‌پاندنی سزاكه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكای دایه‌وه و رایگه‌یاند، یاریه‌كی سیاسیه و هیچ بایه‌خ و گرنگیه‌كی نییه، نیشانه‌ی شكستی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سزایان به‌سه‌ر عەلی ئەکبەر ساڵحی، سەرۆکی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و رێکخراوەکەدا سه‌پاند
به‌هرۆز كمالوەندی، وته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سزا ئابوریه‌كانی ئه‌مریكا، ئێران به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی.
ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتن له رێكکه‌وتنی ئه‌تۆمی كشایه‌وه و پێشێلی پابه‌ندبونه‌كانی كرد به‌رامبه‌ر به‌رێكه‌وتنه‌كه.
وته‌بێژی رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران باسی لەوەشکردوە، "سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران یاریه‌كی منداڵانه‌ی بێ بایه‌خه‌و هیچ گرنگیه‌كی نیه، ئه‌و سزایانه نیشانه‌ی شكستی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رده‌خات".