به‌غدا - اه‌ع
نوسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بڕیاریدا به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كارى هاوبه‌ش نێوان هێزه عێراقیه‌كان وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش.
نوسینگه‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"به‌هۆى به‌رده‌وامى چالاكییه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌زۆربه‌ى ناوچه‌كانى عێراق وله‌پێناو سوودوه‌رگرتنى له‌كاته‌كانى مانه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پێش به‌ستنى په‌یوه‌ندییه‌كى نوێ نێوان هێزه‌كانمان وهێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ،بڕیارماندا به‌ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش كه‌كارئاسانى بۆ هێزه‌كانمان ده‌كات له‌بوارى پاڵپشتى ئاسمانى وبه‌پێ پێویستى هێزه‌كانمان كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی پۆپراسیۆنه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه دیاریده‌كرێت".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشى وت"ئه‌م بڕیاره تا كاتى ڕێككه‌وتننه له‌سه‌ر هاوكارى داهاتوو به‌وپێیه‌ى سه‌روه‌رى خاك وئاسمانى عێراق بپارێزێت.
په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر بڕیارێك دا حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات كار بۆ كۆتایی هێنان به‌مانه‌وه‌ى هێزه بیانییه‌كان له‌وڵاتدا بكات.