بهغدا-اهع
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، پەرلەمان ئامادەیە بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی و متمانەپێدان بە سەرۆکوەزیرانی نوێ بەو مەرجەی لەلایەن گەلەو
بەشیر حەداد ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیێندراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع)كهوتووه رایگەیاند "پێویستە لەسەر لایەنەکانی پرۆسەی سیاسی پەلە بکەن لە یەکلاکردنەوەی بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، چونکە رەوشەکە زۆر جێی نیگەرانییە، لەکاتێکدا خۆپێشاندانەکان و قوربانییەکانی بەردەوامە، بۆیە دەبێ حکومەت بەرپرسیارێتی پاراستنی خۆپێشاندەران و جێبەجێکردنی داواکارییە رەواکانیان لەئەستۆ بگرێ".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو "پەرلەمانی عێراق ئامادەیە هەر کاتێک بە نائاسایی کۆببێتەوە بۆ پێدانی متمانە بە کابینەی نوێی حکومەت ئەگەر لایەنەکان لەسەر بەربژێرێک بۆ سەرۆکایەتیی وەزیران و وەزارەتەکان رێکبکەون، دەبێ ئەو بەربژێرە لەلایەن گەلەوە پەسندبێ و هەموو لایەنەکان لەسەری کۆکبن".