به‌غدا – اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى حاڵه‌ته‌كانى به‌فیڕۆدانى سامانى گشتى ووه‌رگرتنى به‌رتیل له‌دیوانیه خسته‌ڕوو.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه"ده‌سته‌كه ده‌ستى به‌سه‌ر دوو خانمه فه‌رمانبه‌ر گرت به‌تاوانى به‌فیڕۆدانى سامانى گشتى،ڕوونیشیكرده‌وه"هه‌ردوو خانمه تاوانبار پاره مووچه‌ى خانه‌نیشانیان به‌فیڕۆداوه له‌ڕێگاى داڕشتنى لیستى ساخته،له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنى بڕه پاره‌یه‌ك به‌دووجار بۆ هه‌مان كه‌س،وبڕى ئه‌و سامانه‌ى به‌فیڕۆ دراوه نزیكه‌ى(150)ملیۆن دینار بووه".
وتیشى"تیمى كارى ده‌سته‌كه له‌دوور پرۆسه‌ى جیاوازدا توانى ده‌ست به‌سه‌ر دوو تاوانبار بگرێت كه‌یه‌كێكیان كارمه‌ندى یه‌كێك له‌وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان وئه‌وه‌ى تریش فه‌رمانبه‌رى دیوانى پارێزگایه له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه به‌وه‌رگرتنى به‌رتیل به‌رامبه‌ر جێ به‌جێ كردنى مامه‌ڵه‌ى پێدانى قه‌رز له‌یه‌كێك له‌بانكه حكومییه‌كان ،وهه‌روه‌ها خانمه فه‌رمانبه‌رێكیش نووسراوێكى گواستنه‌وه‌ى هاتوو له‌وه‌زاره‌تى دارایی پێداون".
ڕوونیشیكرده‌وه"یاداشتنامه‌یه‌ك به‌پێ ڕێنماییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێكخراوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان به‌پشت به‌ستن به‌فه‌رمانێكى دادوه‌رى وبه‌یاوه‌رى تاوانباران له‌به‌رده‌م دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى دیوانیه‌ى تایبه‌ت به‌دۆسییه‌كانى ده‌ستپاكى نمایشكران به‌مه‌به‌ستى گرتنه به‌رى رێوشوێنى گونجاوى یاسایی".