به‌غدا – اه‌ع
سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى ،داواى له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى وڕێكخراوه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وكۆمكارى عه‌ره‌بى كرد هه‌ڵوێستى مێژوویی بنوێنن به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستى سه‌ده.
حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند:قودس دۆسییه‌ى مرۆیی وئیسلامى وعهرهبییه ،ونابێت ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت یان داگیربكرێت یان له‌بازاڕه‌كانى گره‌و وگرێبهستهكان وبانگهشهكانى هه‌ڵبژارن به‌هه‌ر بیانوییه‌ك بفرۆشرێت،.
وتیشى ئه‌و به‌شداربوو لهپیلانگێڕى بۆ له‌ناوبردنى دۆسییه‌ى فه‌ڵه‌ستینى ده‌بێت ئه‌وه بزانێت مرۆڤ چۆن ناتوانێت ده‌ستبه‌ردارى شكۆى خۆى بێت به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌ستبه‌ردارى ناسنامه‌ى خۆى نابێت،ئاماژه‌یشى دا قودس به‌واتاى ناسنامه‌ى هه‌میشه‌ییه.