به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند بومەلەرزەیهكى نوێ لە باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى شارى مه‌نده‌لى نزیك له سنوری عێراق و ئێران رویداوە.
وەزارەتی گواستنەوە،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه، بڵاویكرده‌وه، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رودانی بومەلەرزەیەک لە کاتژمێر 11،37،20 خولەکی شەو تۆمارکردوە به‌گوڕى 4،5به‌پله‌ى رێخته‌ر کە بە دیاریکراوی باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى شارى مەندەلی لە پارێزگای دیالە هەژاندوە به‌دوورى(22)كیلۆ مه‌تر له‌سنوورى عێراق وئێران.
ئەوەش هاتوە، بومەلەرزەكه هاوڵاتیان له‌ناوه‌ندى پارێزگاى دیاله به‌ڕوونى هەستیان پێکردوە ،تاوه‌كو ئێستا هیچ زیانێك دیارى نه‌كراوه ،داوایشى له‌هاوڵاتیان كرد هۆشیاربن ودوور بكه‌ونه‌وه لهپرۆپاكهنده وههواڵى درۆ وپابه‌ندى رێنماییه‌كانى بومه‌ڵه‌رزه بن
ئه‌وه له‌كاتێكدایه شارى مه‌نده‌لى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى دیاله پێنج بومه‌له‌رزه‌ى به‌پله‌ى جیاجیا لهبهرهیانى سێشه‌ممه تاوه‌كو ئێستا روویانداوه.