بهغدا-اهع
وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند، ژمارەیەک بومەلەرزەی یەک لە دوای یەک لە سنوری نێوان عێراق و ئێران بە دیاریکراوی لە سنوری مەندەلی رویانداوە.
وەزارەتی گواستنەوە،ئهمڕۆ سێشهممه لە راگەیەندراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع)كهوتووه، ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رودانی چەند بومەلەرزەیەکی لە کاتژمێر نۆ و 52 خولەکی شەو تۆمارکردوە کە بە دیاریکراوی ناوچەی مەندەلی لە پارێزگای دیالە هەژاندوە.
ئەوەش هاتوە، چوار بومەلەرزەی دیکەش لە ناوچەکەدا رویداوە کە هاوڵاتیان هەستیان پێکردوە ئەوانیش لە نێوان کاتژمێرەکانی نۆ بۆ 11ی ئەمشەو بوە کە پلەکەیان بە نزیکەیی سێ پلەی رێختەر بوە.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆش بومەرلەزەیەک لە سنوری نێوان عێراق و کوێت رویدا.