به‌غدا – اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى لهكۆمكارى عه‌ره‌بى وئه‌نجومه‌نى هاریكارى ئیسلامى وسه‌ركرده عه‌ره‌بییه‌كان كرد هه‌ڵوێستى توند بنوێنن به‌رامبه‌ر گرێبه‌ستى سه‌ده.
كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه،ته‌واوى نیگه‌رانى خۆى لهدهڕبڕى له‌برى ئاماده‌بوونى باڵیۆزانى وڵاتانى ئیمارات وعومان وبه‌حرێن بۆ ڕێوڕه‌سمى خستنه‌ڕووى ورده‌كارییه‌كانى گرێبه‌ستى"ئیسرائیل-ئه‌مریكا"لهكۆشكى سپى،داوایشى له‌هه‌موو سه‌ركرده عه‌ره‌بى وئیسلامى وكۆمكارى عه‌ره‌بى ورێكخراوى هاریكارى ئیسلامى هه‌ڵوێستى توند ویهكگرتووییان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌م گرێبه‌سته وڕازى نه‌بن به‌هیچ شتێك تا ئه‌و كاته‌ى فه‌ڵه‌ستین ته‌واو سه‌ربه‌خۆیی خۆى وه‌رده‌گرێت وده‌وڵه‌تى خۆى دروست ده‌كات كهپایتهختهكهى"قودسى پیرۆز"ه.
كه‌عبى سه‌رله‌نوێ جه‌ختى له‌گرنگى ڕاوه‌ستان دژى جموجۆڵه‌كانى"زایۆ ئه‌مریكى"كرده‌وه،دووپاتیشیكرده‌وه له‌میان نوێنه‌رایه‌تى كردنى عێراق له‌كۆنگره‌ى یه‌كێتى ئه‌نجومه‌نى هارێكارى ئیسلامى له‌مه‌غریب ،وپێش ئه‌وه‌یش له‌كۆنگره‌ى یه‌كێتى په‌رله‌مانى نێوده‌وڵه‌تى له139هه‌مین خوولیدا له‌ژنێف جه‌ختى له‌پێویستى كاركردن به‌هه‌نگاوى كردارى هاوبهشكرد بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى پێشێلكارییه به‌رده‌وامه‌كان قه‌واره‌ى ئیسرائیلی وڕاوهستان دژى ئه‌م گرێبه‌سته ،وگرنگى یه‌كڕیزى وهه‌ڵوێستى بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى فه‌ڵه‌ستینى به‌چاره‌سه‌رێكى دادپه‌روه‌رانه له‌سه‌ر بنه‌ماى دروستبوونى ده‌وڵه‌تى فه‌ڵه‌ستین بهپایتهختهكهى قودس وگهڕاندنهوهى په‌نابه‌رانى بۆ زێدى خۆیان.
شایه‌تى باسه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،"پلانى ئاشتى"له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ڕاگه‌یاند كه‌ناسراوه به"گرێبه‌ستى سه‌ده".