بەغدا – ا ه ع دەستەی گشتی كەشناسی رایگەیاند ئەو بومەلەرزەیەیە ئەمرۆ پێنج شەممە كە زۆرینەی هاوڵاتانی بەغدا و ناوچەكانی تر هەستیان پێكرد چەقەكەی لە ناوچەیەكی نزیك مەندەلی بووە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە دەستەی كەشناسی دەڵێت چەقی بومەلەرزەكە 25 كیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی مەندەلی بووە و 104 كیلۆمەتر لە باشوری خۆرهەڵاتی بەغدا، گوڕەكەشی 5.5 پلە بووە بەپێی پێوەری رێختەر. وتیشی ئەمرۆ پێنج شەمم چەندین بومەلەرزەی تریشیان تۆماردروە كە بریتین لە 1- لە كاتژمێر 10:37:08 بە كاتی ناوخۆیی گوڕەكەی 4.3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر 2- لە كاتژمێر 10:52:48 بە كاتی ناوخۆیی گوڕەكەی 4.3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر 3- لە كاتژمێر 10:55:00 بە كاتی ناوخۆیی گوڕەكەی 5.0 پلە بووە بە پێوەری رێختەر 4- لە كاتژمێر 11:00:40 بە كاتی ناوخۆیی گوڕەكەی 5.4 پلە بووە بە پێوەری رێختەر 5- لە كاتژمێر 11:05:58 بە كاتی ناوخۆیی گوڕەكەی3.7 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.