به‌غدا – اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند رێوشوێنه پێویسته‌كان گیراوه‌ته به‌ر له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا،كه‌چى ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى قوتابخانه‌كان داده‌خه‌ن كارێكى قبوڵكراو نییه.
عه‌بدولمه‌هدى له‌وتارێكیدا له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) چاودێرى كردووه ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت سه‌رجه‌م رێوشوێنه پێویستهكانى گرتۆته به‌ر له‌باره‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ،هه‌روه‌هایش لیژنه‌ى باڵا رێوشوێنه لۆجستییهكانى له‌به‌رگرتووه بۆ گواستنه‌وه‌ى عێراقییه‌كان له‌چینه‌وه
روونیشیكرده‌وه له‌عێراق هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه.
له‌لایه‌كى تره‌وه عه‌بدولمه‌هدى ڕایگه‌یاند"چه‌ند خاڵێكى وه‌رچه‌رخان له‌پرسى خۆپیشانده‌راندا ڕوویداوه وئێمه‌یش ده‌مانه‌وێت خۆپیشاندانى ئاشتییانه به‌ته‌واوه‌تى بپارێزین "،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى به‌زه‌برى هێز قۆتابخانه وبه‌رژه‌وه‌ندى ورێگاكان داده‌خه‌ن كارێكى قبوڵكراو نییه له‌هه‌ر شوێنێكى جیهان بێت چونكه ئه‌مه ئاشته‌وایی نییه"،عه‌بدولمه‌هدى داوایش له میدیاكان ووڵاتانى دۆست كرد بهپیشییهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسییه‌ى خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن،زۆریش ئاساییه حكومه‌تى عێراقى له‌ژێر چاودێرى بێت وبهروون وئاشكرایش لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"گه‌ل داوا له‌هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كات ڕیگا له‌توندوتیژى بگرن چونكه ژیانى گشتى پهككخستووه وئه‌ركى حكومه‌تیشه خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی بپارێزێت وڕێگا ناده‌ین به‌هیچ رێوشوێنێكى توندوتیژى دژى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز پرسیاریشى كرد:ئه‌گه‌ر هات ودهستدرێژى كرایه سه‌ر ڕه‌وشى گشتى ئایا ئێمه وه‌كو حكومه‌ت ئه‌ركمان چى ده‌بێت؟.
عه‌بدولمه‌هدى ڕوونیشیكرده‌وه زۆر پێویسته ده‌رفه‌تێك به‌حكومه‌ت بدرێت بۆ دانوستانكردن له‌باره‌ى بڕیارى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان،ئاماژه‌یشى به گرنگى په‌له‌كردن لهیهكلاكردنهوهى دۆسییه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ دا.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"عێراق هه‌موو تواناكانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ هێوهركردنهوه"دووپاتیشیكرده‌وه له‌ئێستادا له‌دانوستانداین له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاجیاكان وبه‌رده‌وامیش ده‌بین".