به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى پلاندانان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕه‌تیكرده‌وه هیچ كورتهێنانێك له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌مساڵ هه‌بێت ،دووپاتیشیكرده‌وه بوودجه پرۆژه‌كانى گه‌شه‌پێدانى وههلى كار بۆ گه‌نجانى له‌خۆگرتووه.
نورى دلێمى وه‌زیرى پلاندانان له‌لێدوانێكى بۆ كه‌ناڵى عێراقیه نیوز ڕایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌بوونى كورتهێنان له‌بابه‌تى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن دوورن له‌ڕاستییه‌وه،ڕوونیشیكرده‌وه بوودجه‌ى ئه‌مساڵ پرۆژه‌كانى گه‌شه‌پێدان ودابینكردنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان له‌خۆگرتووه".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌یی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى نیشتمانى بۆ به‌كارخستنى گه‌نجان ساز ده‌كرێت ولهئهنجامیدا چه‌ند پلانێك دانراوه بۆ به‌كارخستنى گه‌نجان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان"،ئاماژه‌یشى دا "هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێ ده‌ستپێده‌كات ڕۆڵى ده‌بێت لهراهێنانى گه‌نجان وپێداچوونه‌وه‌ى مه‌به‌سته‌كانى وبهبازاڕكردنى به‌رهه‌مه‌كان".
له‌لایه‌كى تره‌وه وه‌زیرى پلاندانان ڕایگه‌یاند"ڕیوشوێنهكانى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى دانیشتووان ته‌واو بووه،دووپاتیشیكرده‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تاوتوێ ئاسانكارى وریزپهڕهكان كردووه به‌مه‌به‌ستى به‌جێ گه‌یاندنى ".