فه‌رمانى بانگهێشتكردن بۆ به‌رێوبه‌رى گشتى پێشوترى په‌روه‌رده‌ى نه‌ینه‌وا ده‌رچوو

ناوخۆ
  • 28-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا – اه‌ع
     
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،فه‌رمانى بانگهێشتكردن بۆ به‌رێوبه‌رى گشتى پێشوترى په‌روه‌رده‌ى نه‌ینه‌وا ده‌رچووه‌.
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"ده‌سته‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى دادوه‌رى فه‌رمانێكى ده‌ركردووه‌ به‌بانگهێشتكردنى به‌ڕێوبه‌رى گشتى پێشوترى په‌روه‌رده‌ى نه‌ینه‌وا به‌تاوانى ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌بانكه‌ تایبه‌ته‌كان بۆ بڕینى بڕى ده‌ هه‌زار دینار له‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌رێوبه‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكه‌ به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌كى یاسایی".
    وتیشى"فه‌رمانى بانگهێشتكردنه‌كه‌ له‌دۆسییه‌كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌وه‌ كرا وڕه‌وانه‌ى دادگا كرا وبه‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(340)یاساى سزادانى عێراقى ده‌رچووه‌.
    شایه‌نى باسه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌مانگى ڕابردوو ده‌ركردنى چه‌ند فه‌رمانێكى ده‌ستگیركردن وبانگهێشتكردن دژى به‌رپرسانى پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاند،له‌نێویشیاندا پارێزگارى پێشووتر وجێگرى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ویه‌كێك له‌ئه‌ندامه‌كانى ،له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى  پێشووى زانكۆى نه‌ینه‌وا وڕاگرى پێشووى كۆلیژى ماف له‌زانكۆى موسڵ.