به‌غدا – اه‌ع
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئەندامی فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكرده‌وه، له‌ئێستادا ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربازی بكرێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق.
فه‌دعم، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) رایگه‌یاند، "گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق به‌رده‌وامه، له‌ئێستاشدا گفتوگۆكان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌ڕۆن كه كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربازی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكرێت".
فه‌دعه‌م دووپاتیكرده‌وه"فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌میان دانیشتنه‌كانى ڕابردوو ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌پرسه‌كان له‌باره‌ى ڕاسپاردنى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت"،ئاماژه‌یشى دا "دوو كه‌سایه‌تى ئه‌منى بۆ ئه‌م پۆسته كاندیدكراون چانسیان له‌كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان زیاتره".
ونبه الى أن "مجلس النواب مستمر بتحقیق كل مگالبات الأصلاح، كالسعی الى أنتخابات مبكره وتكلیف رئیس للحكومه والمصادقه على قانون الانتخابات".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون بۆ داواكاری چاكسازی و ئاماده‌كاریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و راسپاردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان".
شایه‌نى باسه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار راسپاردنى پاڵێوراوى فراكسیۆنى "بنیاتنان"ى نوێنه‌رایه‌تى ڕه‌تكردوه بۆ وه‌رگرتنى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت وئاماژه‌یشى به‌وه دا ئاماده‌یه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شى په‌رله‌مان بكات.
جێ ئاماژه‌پێكردنه فراكسیۆنى بنیاتنان ئه‌سعه‌د عێدانى پارێزگارى به‌سڕه وه‌ك پاڵێوراوێك پێشكه‌شكرد بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران به‌جێگره‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه.