مالیكى:به‌ئامانجگرتنى نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان وباڵیۆزخانه‌كان له‌عێراق ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

  • 27-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع 

     
    نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ به‌ئامانجگرتنى نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان وباڵیۆزخانه‌كان له‌نێو عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"مالیكى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى كردووه‌ له‌ جوان لوندیس باڵیۆزى ئوسترالیا وتریدین دوبس باڵیۆزى نیوزله‌ندا له‌به‌غدا وتاتوێ دواپێشهاته‌ سیاسى وئه‌منییه‌كان عێراق وناوچه‌كه‌یان كردووه‌".
    مالیكى جه‌ختى له‌"گرنگى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن وبه‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شدا،وهه‌روه‌ها هه‌ڵوێستى ئوسترالیا ونیوزله‌ندا له‌پاڵپشتى كردنى عێراق به‌رزنرخاند".
    ئاماژه‌یشى به‌"ڕه‌وشى ناله‌بارى وڵات دا ولێكه‌وته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی وپێویستى كاركردن بۆ هێوه‌ربوونه‌وه‌ ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌گرژییه‌كان"هه‌روه‌ها به‌ئامانجگرتنى نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كان وباڵیۆزخانه‌كان له‌عێراق ڕه‌تكرده‌وه‌".