به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،به‌ئامانجگرتنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كاریگه‌رى ناكاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ته‌واو و سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و دووژمنكارییه ده‌بڕى كهبههێرشى موشه‌كى كاتیۆشا باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاى كرده ئامانج".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌كاتیكدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م كاره توندوتیژه ده‌كات كه‌دژى هه‌موو یاسا وڕێساكانه،جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه سووره له‌سه‌ر پاراستنى شكۆى پیرۆزى سه‌رجه‌م نێرده دیبلۆماسییه‌كانى نێو عێراق ،وپابهندییشه بهبڕگهكانى رێككه‌وتننامه‌ى ڤییه‌ننا بۆ ڕێكخستنى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانى نێوان وڵاتانى جیهان وپاراستنى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كان وچاودێرى كردنى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانى هه‌مووان".