به‌غدا-اه‌ع
سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى دووپاتیكرده‌وه دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌ئامانجگرتنى نێرده دیبلۆماسییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئه‌ركى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌كیم،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه له‌سه‌ر زارى سه‌ید حه‌كیم ڕایگه‌یاند"دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌ئامانجگرتنى نێرده دیبلۆماسییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئه‌ركى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان وئه‌گه‌رى بوونى عێراق به‌گۆڕه‌پانى ململانییه‌كان زیاتر ده‌كات وكاریگه‌ریش ده‌كات سه‌ر ڕێره‌وى چاكسازى كه‌ڕۆڵه‌كانى عێراق بانگه‌وازى بۆ ده‌كه‌ن.
سه‌ید حه‌كیم سه‌ر له‌نوێ داواى "ڕێزگرتن له‌بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد له‌باره‌ى كۆتایی هێنان به‌بوونى سه‌ربازى بیانى له‌نێو خاكى عێراق ،به‌پێ دیدێك ره‌چاوى سه‌روه‌رى عێراق وبه‌رژه‌وه‌ندى وئاسایشى بكات".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیشى له"گرنگى ڕه‌چاو كردنى پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى عێراقى كرده‌وه ،له‌سه‌رووى هه‌موویشیانه‌وه پاراستنى سه‌لامه‌تى نێرده دیبلۆماسییه‌كانى نێو عێراق".