لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى بۆ چاودێرى كردنى گرێبه‌ستى سیسته‌مى ئێس 300

ناوخۆ
  • 27-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووپاتیكرده‌وه‌،لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى تایبه‌ت پێكهێنراوه‌ بۆ چاودێركردنى گرێبه‌ستى كڕینى سیسته‌مى ئێس 300له‌گه‌ڵ لایه‌نى روسیا.
    سه‌عه‌د مایع ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عێراق خاوه‌ن سیسته‌مێكى ئه‌منى ته‌واو وبه‌هێزه‌ وپێویستى به‌سیسته‌مى ئاسمانییه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌سه‌ر تیرۆرستانى وله‌ناوبردنى شانه‌ نووستوه‌كانى"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"واژۆكردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لایه‌نى رووسیا دواى پێكهێنانى حكومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت".
    مایع وتیشى"عێراق هه‌ماهه‌نگى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نى سوریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر چونكه‌ عێراق سنوورى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سووریا ده‌یانبه‌ستێته‌وه‌ كه‌هێشتا رووبه‌رووبونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش بۆته‌وه‌"ڕوونیشیكرده‌وه‌"سیسته‌مى رووسیا توانا عێراق به‌هێزتر ده‌كات له‌ڕووى به‌رگرى وهێرشكردندا".
    شایه‌نى باسه‌ لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى پێشووتر دووپاتیكرده‌وه‌ عێراق ده‌ستیكردووه‌ به‌كاراكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى كڕینى سیسته‌مى مووشه‌كى به‌رگرى ئاسمانى رووسى ئێس 300له‌ماوه‌ى سێ مانگدا.
    محه‌مه‌د ڕه‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سوپاى عێراق سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى هه‌یه‌ دریژترین مه‌وداى 20كیلۆ مه‌تره‌،ودابه‌ش كراوه‌ته‌ سێ ئامانجى سه‌روه‌رى گرنگ وناوچه‌ى قه‌ده‌غه‌كراوى وڵات ،ئاماژه‌یشى دا "ماوه‌ى سێ مانگه‌ گریبَه‌ستى واژۆكراو له‌گه‌ڵ ڕووسیا كارابۆته‌وه‌ بۆ پێدانى مووشه‌كى ئێس 300به‌عێراق كه‌مه‌وداى 200كیلۆ مه‌تره‌ وزۆر باش وگونجاوه‌ له‌گه‌ڵ جوگرافیاى عێراق".