دەزگای دادوەری ئێران كار لەسەر پێداچوونەوە بە سزای لە سێدارەداندا دەكات

جیهانی
  • 11-01-2018, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع سەرۆكی دەزگای دادوەری ئێران ڕایگەیاند، كار لەسەر هەمواركردنەوەی یاسایەك دەكەن، كە بە هەزاران كەس لە سزای لە سێدارەدان ڕزگار دەكات. سادق لاریجانی ڕایگەیاند، دەستیانكردووە بە هەمواری یاسای تایبەت بە تاوانی مادەهۆشبەرەكان و سزای لە سێدارەدان لە هەندێك لە تاوانەكانی مادەهۆشبەرەكاندا هەڵوەشێنراوەتەوە. وتیشی سەرجەم ئەو بابەتانەی كە سزای لە سێدارەدانیان تیا جێبەجێكراوە، دەكرێت پێداچوونەوەی پێدا بكرێتەوە. تەئكیدیشیكردەوە سزای لە سێدارەدان كەمدەكرێتەوە بۆ سزای زیندانی درێژخایەن. ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ١٩٨٨وە دەسەڵاتدارانی ئێران ١٠ هەزار كەسیان لەسەر تاوانی مادەهۆشبەرەكان لە سێدارەداوە.