ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕافیده‌ین ورده‌كارییه‌كانى ڕووداوه‌كانى زیقار ده‌خاته‌ڕوو

ئەمنی
  • 26-01-2020, 00:00
  • +A -A

     زیقار-اه‌ع

     
    لیوا روكن جه‌بار تائى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى رافیده‌ین ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕووداوه‌كانى زیقار له‌چه‌ند ساتى ڕابردوو خسته‌ڕوو،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ڕه‌وشى ئه‌منى پارێزگاكه‌ سه‌قامگیره‌.
    تائى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دواى دانوستانێكى چڕ له‌گه‌ڵ سه‌رانى خۆپیشاندانه‌كان ،گه‌یشتنه‌ ئه‌وه‌ى دووباره‌ پردى فه‌هه‌دى ستراتیژى بكرێته‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى پێنج ڕۆژه‌ داخراوه‌ وبۆته‌ هه‌مووى په‌ككخستنى ده‌یان بارهه‌ڵگرى كه‌ره‌سه‌ى حكومى،دووپاتیشیكرده‌وه‌ له‌خاڵێكى ترى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ئاسانكارییه‌ بۆ چوونى شاندێكى خۆپیشانده‌ران بۆ لاى سه‌رۆك كۆمار ،وتیشى سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ڕێككه‌وتن كراوه‌ له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ڕێگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌ڵام گروپێك له‌خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیان داوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌بنكه‌كانى پۆلیس ئه‌مه‌یش بووه‌ هۆى برینداربوونى چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌منى وژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌گه‌ڵ سووتاندنى ئۆتۆمبیلێكى سه‌ربازى".
    ئاماژه‌یشى دا گرژییه‌كان به‌هۆى گروپێكى نابه‌رپرسانه‌ن له‌رێزى خۆپیشانده‌راندان وئه‌مڕۆیش دیسانه‌وه‌ هه‌وڵیان داوه‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان دابخه‌ن ورێگا له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌وامى قوتابخانه‌كان بگرن ئه‌مه‌یش بووه‌ هۆى پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندى ئه‌منى برینداربوون،دووپاتیشیكرده‌وه‌ هه‌مان گروپ هه‌وڵیان دا هێڕش بكه‌نه‌ سه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیس. 
    وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانییان كه‌سێكى گیڕه‌شێوێن ده‌ستگیربكه‌ن كه‌چه‌كى هه‌ڵگرتبوو وهێرشى كردۆته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى پشێوى وپێكدادان نێوان خۆپیشانده‌ران ئاشتیخواز وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان.
    تائی داوایشى له‌خۆپیشانده‌ران كرد پابه‌ند شوێنه‌كانى تایبه‌ت به‌خۆپیشاندان بن له‌(گۆڕه‌پانى حه‌بوبى) چونكه‌ به‌ته‌واوه‌تى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ پارێزراوه‌.