به‌غدا-اه‌ع
پارێزگاری به‌غدا له‌نوسراوێكی فه‌رمیدا داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ووه‌زاره‌تى دارایی ده‌كات، له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020دا، وانه‌بێژانی په‌روه‌رده بكرێن به‌هه‌میشه‌یی و دابمه‌زرێندرێن.
محه‌مه‌د جابر عه‌تا، پارێزگاری به‌غدا له‌نوسراوێكی فه‌رمیدا كه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كردوه وده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ،رایگه‌یاندوه، "به‌ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر وانه‌بێژ له‌كه‌رتی په‌روه‌رده هه‌یه، داواده‌كه‌ین له‌ناو بودجه‌دا خاڵێكی تایبه‌ت به‌وانه‌بێژان ته‌رخان بكرێت، هاوكات ره‌چاوی هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتو بكرێت".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "وانه‌بێژان شاره‌زایی و ئه‌زمونێكی زۆریان هه‌یه‌و چه‌ندین ساڵه وانه ده‌ڵێنه‌وه، بۆیه داواده‌كه‌ین ره‌زامه‌ندی بفه‌رمون به‌دامه‌زراندنیان".