به‌غدا-اه‌ع
ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق رایگەیاندووە كە پێویستە لە نزیكەوە چاودێری تەندروستیی ئەو هاووڵاتییانەی عێراق بكرێ كە بە گەشت یان بۆ كار لە وڵاتی چینن.
چەند ڕۆژێكە ڤایرۆسی كوشندەی كۆرۆنا لە وڵاتی چین بڵاوبووەتەوە و سەدان كەس بە هۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسەوە، گیانیان لەدەست داوە.
لەمبارەیەوه نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولمەهدی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتەكەی راسپاردووە لە نزیكەوە چاودێری ئەو هاووڵاتییە عێراقیانە بكەن كە لە وڵاتی چینن، بۆ ئەوەی ئەگەر تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بەغدا فریایان بكەوێت.