به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی بڕیاریدا، دۆسیه‌ی ئه‌منی شه‌ش پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست وباشوور راده‌ستی وه‌زاره‌تى ناوخۆ بكات.
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئاسایشی نیشتمانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاریداوه، دۆسیه‌ی ئه‌منی رادەستی پۆلیسی وه‌زاره‌تى ناوخۆ بكات له‌و پارێزگایانه‌ى باره‌گاى ئۆپراسیۆنه‌كانى تیا نییه".
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌و بڕیاره هه‌ریه‌ك له‌پارێزگاكانی (واست، میسان، بابل، دیوانیه، موسه‌نا، نه‌جه‌فى پیرۆز) ده‌گرێته‌وه، كه‌چى له پارێزگای به‌سڕه‌و وزیقار وكه‌ربه‌لاى پیرۆز جێبه‌جێناكرێت و دۆسیه‌ی ئه‌منی به‌هاوبه‌شى نێوان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان وفه‌رمانده‌یی پۆلیس ده‌مێنێته‌وه.