به‌غدا-اه‌ع
فراكسیۆنى به‌یارق خه‌یر،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند هێزه سیاسییه‌كان ڕێككه‌وتوون له‌باره‌ى پێشكه‌شكردنى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێ له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا.
محه‌مه‌د خالیدى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێ"،ڕوونیشیكرده‌وه"فراكسیۆنه‌كه‌ى چه‌ند دانوستانێكى ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كاریگه‌ره‌كان،وبه‌هۆیه‌وه نیمچه ڕێككه‌وتنێك كراوه له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێك له‌و ناوانه‌ى له‌ئارادان وپێشكه‌شكردنى بۆ سه‌رۆك كۆمار له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا بۆ ئه‌وه‌ى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ رابسپێردرێت".